Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 04:34

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ وەزیری کاروباری ئەنجوومەنی وەزیران و وەزیری ئابووری ئیمارات کۆبووەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 18ـی 01ـی 2023 لە داڤۆس لەگەڵ وەزیری کاروباری ئەنجوومەنی وەزیران و وەزیری ئابووری ئیمارات کۆبووەوە.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ محەمەد قرقاوی وەزیری کاروباری ئەنجوومەنی وەزیران و عەبدوڵا بن تۆق وەزیری ئابووری دەوڵەتی ئیمارات کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا، گفتوگۆلەبارەی پەیوەندی و هاوئاهەنگیی بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات کرا، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و کشتوکاڵ و گەشتوگوزار و حوکمڕانیی ئەلیکترۆنی.

تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە چۆنییەتی سوودوەرگرتنی هەرێمی کوردستان لە ئەزموونی سەرکەوتووی ئیمارات و بەتایبەتیش دوبەی، لە بواری گەشەپێدانی ئابووری و پێشخستنی توانا مرۆیی و کارگێڕییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.