Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 06:24

له‌ چ حاڵه‌تێك شوفێر له‌ كامێرای پۆینت توو پۆینت سزا ده‌درێت

کوردستان TV
100%

بڕیاره‌ هه‌فته‌ی داهاتوو كامێرای خاڵ بۆ خاڵ (پۆینت توو پۆینت) له‌ شاری هه‌ولێر بكه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ و بۆ یه‌كه‌مجاریش له‌ شه‌قامی 120 مه‌تری ده‌كه‌وێته‌ كار، هاتوچۆی هه‌ولێریش ئه‌م حاڵه‌ته‌ ئاشكرا ده‌كات كه‌ شوفێر به‌گوێره‌ی ئه‌م سیسته‌مه‌ سزا ده‌درێت.

فازڵ حاجی گوته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر داوای له‌ هاووڵاتییان كرد كه‌ به‌ هه‌ڵه‌ له‌ بابه‌تی كامێرای پۆینت توو پۆینت تێ نه‌گه‌ن و لایان ڕوون بێت.

فازڵ حاجی ڕایگه‌یاند: ئەگەر بە خێرایی دیاریکراوی شەقام یان کەمتر بڕۆیت هیچ سزایەک نییە، تەنیا لە حاڵەتی زێدەڕۆیی سزا تۆمار دەکرێت هاوشێوەی کامێراکانی تر کە پێشتر هەبوون.

گوته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر ڕاشیگه‌یاند: تاکە جیاوازی ئەوەیە کە پێشتر شوفێران لە دوای تێپەڕبوونیان لە کامێراکان، دەستیان دەکردەوە بە تیژڕۆیی، بەڵام لەو سیستەمە ئەگەر لە پشت کامێراكه‌ش گەڕایەوە تیژڕۆییکردن، سزای بۆ دەنووسرێت.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له‌ ئاگادارییه‌كدا بۆ هاووڵاتییان بڵاوی كرده‌وه‌: کامێرای تۆمارکردنی تیژڕۆیی خاڵ بۆ خاڵ یان Point to Point کە تێکڕای خێرایی لە نێوان دوو کامێرا تۆمار دەکات، لە شەقامی 120 مەتری هەولێر لە نێوان شەقامی کەرکووک بۆ شەقامی بنەسڵاوە لە هەردوو ساید ئەو کامێراییە لە هەفتەی داهاتوودا دەکەوێتە کار.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.