Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 06:25

داعش به‌رپرسیاره‌تی كوشتنی دوو پۆلیسه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شاری كه‌ركووكی گرته ‌ئه‌ستۆ

کوردستان TV
100%

ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش به‌رپرسیاره‌تی كوشتنی دوو پۆلیسه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شاری كه‌ركووكی گرته ‌ئه‌ستۆ.

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له‌سه‌ر ڕێگه‌ی حه‌واڵی – سلێمانی له‌ سنووری پارێزگای كه‌ركووك، هێرشكرایه‌ سه‌ر ده‌ورییه‌كی پۆلیس و له‌ ئه‌نجامیشدا ئه‌فسه‌رێك و شۆفێره‌كه‌ی سه‌ر به‌ پۆلیسی فریاكه‌وتن  كوژران.

پێشتر ڕاگه‌یه‌نرابوو كه‌ چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو له‌سه‌ر ڕێگه‌ی حه‌واڵی – سلێمانی بۆسه‌یان بۆ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی پۆلیسی فریاكه‌وتنی كه‌ركووك دانابووه‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامی ته‌قه‌كردنیشدا ئه‌فسه‌رێك به‌ پله‌ی موقه‌ده‌م و شوفێره‌كه‌ی ڕاسته‌وخۆ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.  

ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش به‌رپرسیاره‌تی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ی له‌ ئه‌ستۆ گرت و هه‌روه‌ها ڤیدیۆی ساتی كوشتنی هه‌ردوو پۆلیسه‌كه‌شی بڵاو كرده‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.