سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مشه‌و چوارشه‌م به تویتێك ئاماژه‌ی به‌وه دا كه په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزیان له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نداو هه‌یه و هه‌روه‌ها له كه‌رته‌كانی بانكی و ته‌كنه‌لۆژیای ئابووریدا هاوكاریی له‌نێویاندا ده‌ستپێكردووه.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له داڤۆس له وڵاتی سویسڕا تویتێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه دا "په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزمان له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نداو هه‌یه".
سه‌رۆكی حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ تویته‌كه‌دا كورته ڤیدیۆیه‌كی له چوارچێوه‌ی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆی له كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهان له داڤۆس له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له وه‌زیرانی ئیماڕات و سعوودییه و به‌حرێن و عومان بڵاو كردۆته‌وه.
مه‌سرور بارزانی له تویته‌كه‌دا هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: له‌گه‌ل وڵاتانی كه‌نداو هاوئاهه‌نگیمان بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی ئاسایشی خۆراكییان هه‌یه.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی "له كه‌رتی بانكی و ته‌كنه‌لۆژیای ئابووری، هاریكاریمان ده‌ستپێكردووه".
له كۆتاییشدا مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه سوپاسی پشتگیرییه‌كانی وڵاتانی كه‌نداو ده‌كات.
We’ve forged strong ties with the Gulf.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) January 18, 2023
We’re addressing their food security needs, opening up opportunities in fintech and exploring synergies in banking.
I’m humbled by their support.#wef23 #KurdistanInDavos pic.twitter.com/ciFj4GN0br
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.