Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 06:20

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران: پێویستە بەباشترین شێوە خزمەتی هاووڵاتییانی خۆمان بکەین

کوردستان TV
100%


 د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، سەرپەرشتی کۆبوونەوەی فەرمانگەکانی سەر بە دیوانی ئەنجومەنی وەزیران کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران هەڵسەنگاندنی بۆ کار و چالاکییەکانی ساڵی ڕابردووی فەرمانگەکان کرد و پێزانینی هەبوو بۆ هەوڵ و ماندوو بوونی بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانی فەرمانگەکان لە ڕاپەڕاندنی کاروباری هاووڵاتییان و کاری وەزارەت و دامودەزگا فەرمییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

هاوكات ئاماری ئەو نووسراوانە خرایەڕوو، کە لە ساڵی ڕابردوودا ئاراستەی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران کراون، کە زیاتر لە ٢٤هەزار و ٤٢٥ نووسراو بوون‌ و له‌ كۆی ئه‌و ژماره‌یه‌ ٢٣هەزار و ٥٣٥ نووسراویان وەڵام دراونەتەوە، کە دەکاتە ٩٦% كۆی گشتی نووسراوەکان.
لە کۆبونەوه‌کەدا گفتوگۆی چڕ کرا سه‌باره‌ت به‌ پلانی فه‌رمانگه‌كانی سەر بە ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ ساڵی ٢٠٢٣ و چه‌ندین بڕیار له‌ باره‌ی كاروباری كارگێڕی و دارایی و پرۆژەکان و یاسایی فه‌رمانگه‌كان تاوتوێ كرا.
سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران جەختی کردەوە لە باشتر راییکردنی كاروباری هاووڵاتیان و خستنەکاری هه‌موو تواناكان له‌ پێناو خزمه‌تكردنی زیاتری هاووڵاتیان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.