بە گوژمەی 819 ملیۆن دینار شەقامێكی 30مەتریی دووساید لە شاری كەلار دروست دەكرێت.
ئهمڕۆ پێنجشهممه19ى1ى2023، لهراگهیاندراوێكدا وهزارهتی شارهوانی و گهشت و گوزاری حكوومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاند: بۆ زیاتر خزمەتكردنی هاووڵاتییانی سەرجەم شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامە لە جێبەجێكردنی پرۆژەی خزمەتگوزاری و ئێستاش بە سەرپەرشتیی تیمەكانی شارەوانیی كەلار و بە گوژمەی 819 ملیۆن دینار، شەقامێكی جووتساید لە شاری كەلار دروست دەكرێت.
وهزارهت ئاماژهی بهوهشكردووه، گوژمەی پرۆژەكە لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگەكان و بە سەرپەرشتیی سەرۆكایەتیی شارەوانیی كەلار دروست دەكرێت. ئەو پرۆژەیە لە گەڕەكی جووتیاران تا دەگاتە شەقامی پشتێنەی شاری كەلار درێژ دەبێتەوە.
پرۆژەكە بە درێژایی (٨٤٠) مەتر لە گەڕەکی جووتیاران تا شەقامی پشتێنەی کەلار و بەشێکی دیکەی پڕۆژەکەش بەستنەوەی شەقامی بەردەم مزگەوتی سەردار بەگی جاف بە شەقامی جووتیاران بە درێژایی (٤٢٠) مەتر بەشێوەی جووتسایدە.
له بهشێكی دیكهی راگهیاندراوهكهی وهزارهتی شارهوانیدا هاتووه، پانیی شەقامەكە 30 مەترە و هاوكات شۆستە و ئاوەڕۆ و ئاوەڕۆی ماڵان و باراناو و ناوەندی شەقامیش لەخۆدەگرێت و چەندین كاریگەری هەیە، لەوانە دەبێتە هۆی بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری و ئاسانكاری بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و سیمایەكی جوانیش بەو شوێنەی شاری كەلار دەبەخشێت.
دارشتنهوهی ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.