Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 06:25

ئەمڕۆ یاری کۆتایی جامی کەنداو لەنێوان عێراق و عوممان ئەنجام دەدەرێت

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ پێنجشەممە، یاری کۆتایی پاڵەوانێتی جامی کەنداو ئەنجام دەدرێت کە لە میانیدا ھەڵبژاردەی عێراق و ھەڵبژاردەی عومان رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

یارییەکە کاتژمێر7ی ئێواره‌ بە کاتی ھەولێر لە یاریگای نێودەوڵەتیی بەسرە ئەنجام دەدرێت.

چاوەڕان دەکرێت زیاتر لە 65 ھەزار ھاندەر بۆ پاڵپشتیکردن لە ھەڵبژاردەی عێراق لە یاریگاکەدا ئامادەبن.

ئەمڕۆ ھەڵبژاردەی عێراق لە پێناو ئەوەدا یاریی دەکات کە بۆ جاری چوارەم لە مێژووی خۆیدا، نازناوی پاڵەوانێتییەکە بەدەست بھێنێت.

ئەمە دووەمجارە عێراق میوانداریی پاڵەوانێتییەکە بکات، دوای ئەوەی جاری یەکەم لە ساڵی 1979 لە بەغدا میوانداریی کرد و لە مێژووی خۆیدا سێ جار لە ساڵانی1979، 1983 و 1988 نازناوی پاڵەوانێتییەکەی بەدەستھێناوە.

جامی کەنداوی عەرەبی پاڵەوانێتییەکی ھەرێمیی دۆستانەیە لەسەر ئاستی ئەو شەش وڵاتە عەرەبییەی کە دەڕوانە سەر کەنداو،  یەکەم پاڵەوانێتی جامی کەنداو لە ساڵی 1970 لە بەحرێن بەڕیوەچوو.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.