كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە بایەخێكی زۆری بە پرۆژەكانی ئاوی خواردنەوە داوە و بۆ ئەو مەبەستەش وێڕای پرۆژەكانی سەر داهاتی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، هاوكات گوژمەی تایبەتیشی بۆ پرۆژەكانی ئاو تەرخان كردووە. ئەمەیش بە مەبەستی باشتركردنی پرۆسەی بەرهەمێنان و دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە بەسەر هاووڵاتییانی سەرجەم شار و شارۆچكەكان.
پرۆژەی پەرەپێدانی هێڵی ئاوی دووكان-سلێمانی كە گوژمەكەی نزیكەی 20 ملیار دینارە و یەكێكە لە پرۆژە گەورەكانی حكوومەت و لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە جێبەجێ دەكرێت، ئێستا 90%ی كارەكانی تەواو كراوە و كاركردنیش تێیدا بەردەوامە.
ئەو پرۆژەیە لە كاتی تەواوبوونیدا بڕی زیاتر لە سێ هەزار مەترسێجا ئاوی خواردنەوە بۆ شاری سلێمانی و دەوروبەری زیاد دەكات و گرفتی كەمئاوی لە شارەكە و بەشێكی ناوچەكانی دەوروبەری چارەسەر دەكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.