Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 08:15

ئه‌مشه‌و له‌ جامی شای ئیسپانیا بارسێلۆنا و ڕیاڵ مه‌درید یارییان هه‌یه‌

کوردستان TV
100%


له‌  ركابه‌ریه‌كانی جامی شای ئیسپانیا، له‌یاریه‌كی قۆناغی شازده‌ی جامی شا، یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌بێته‌ میوانی یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ سبته‌.
 یاریه‌كه‌ كاتژمێر ده‌ی شه‌و به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت، تیپه‌كه‌ی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا به‌برواو متمانه‌یه‌كی زۆره‌وه‌ رووبه‌رووی تیپی میواندار ده‌بیته‌وه‌، چونكه‌ له‌ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوو چاڤی هێرناندیز و قوتابیه‌كانی توانیان ببنه‌ براوه‌ی یه‌كه‌م نازناوی وه‌رزی ئه‌مساڵ.
 هه‌روه‌ها چاڤی ڕاهێنه‌ر یه‌كه‌م نازناوی بوو له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا، یاریزانانی بلوگرانا دوایین یه‌كه‌ی مه‌شق و ئاماده‌كاریان بۆ ئه‌م یاریه‌ ئه‌نجام داوه‌ له‌پێناو برینی به‌ربه‌ستی ئه‌تله‌تیكۆ سبته‌، ئه‌و تیپه‌ له‌ریزی پله‌ سێیه‌مه‌كان یاری ئه‌نجام ده‌دات، بۆیه‌ به‌پێی مێژوو و ناوبانگ بێت بارسیلۆنا چانسی بردنه‌وه‌ی زیاتری هه‌یه‌.
 لای خۆیه‌وه‌ چاڤی هێرناندیز راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، بۆ ئێمە باش بوو کە له‌قۆناغی رابردوو رووبه‌رووی یانه‌ی ئینته‌ر ستی بو‌نه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌و یاریه‌ بۆ ئێمه‌ وانه‌یه‌ك بوو، لە درێژەی قسەکانیدا ڕاهێنه‌ری بلوگرانا روونیكرده‌وه‌ لە ئێستادا باشترین ساتەکانی ئەم وەرزەین، بۆیه‌ ده‌بێ به‌رده‌وام بین له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنه‌كانمان، چاڤی دووپاتیكرده‌وه‌ ڕووبەڕووبوونەوەی سبته‌ ئاسان نابێت، چونكه‌ سیستەمی نوێی جام ، بە یاریکردنی یەک یاری، بارودۆخه‌كان ئاڵۆزتر دەکات.
 لە کۆتاییدا ڕاهێنه‌ری بارسێلۆنا بۆ یاری به‌رامبه‌ر سبته‌ ئاماژه‌ی بۆكرد، یاریزانە یەدەگەکان بەشداری دەکەن، ئێمە لە چەندین پاڵەوانێتیدا یاریمان هەیە، متمانەم بە توانای سەرجەم یاریزانانی بارسا هەیە، بۆیه‌ هەموویان بەشداری دەکەن.  

هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی یاریه‌كانی قۆناغی شازده‌ی جامی شای ئیسپانیا، كاتژمێر یازده‌ی ئه‌م شه‌و یانه‌ی ریاڵ  مه‌درید ده‌بێته‌ میوانی یانه‌ی ڤیاریاڵ .
 تیپه‌كه‌ی شاهانه‌ رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی رابردوو له‌وڵاتی سعوودییه‌ نازناوی جامی سوپه‌ری وڵاته‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ر ركابه‌ره‌كه‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا له‌ده‌ستدا، بۆیه‌ قوتابیه‌كانی كارلۆ ئه‌نچلۆتی ئاماده‌كاری ته‌واویان ئه‌نجامداوه‌ له‌پێناو بردنه‌وه‌ی یاریه‌كه‌ و گه‌شتن به‌قۆناغی چاره‌گی كۆتایی.
لای خۆیه‌وه‌ كارلۆ ئه‌نچلۆتی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، بیر له‌یاری رابردوو ناكه‌ینه‌وه‌، به‌ڵكو هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ یاریه‌كانی داهاتوو له‌سه‌رجه‌م ركابه‌ریه‌كان ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ین، ئه‌نچلۆتی وتیشی یارییەکەی ڤیارال، بە دەرفەتێک دەبینین بۆ ئەوەی ئەم ساتەوەختە سه‌خته‌ بەجێبهێڵین.
  ڕاهێنه‌ری ریاڵ  مه‌درید نه‌یشارده‌وه‌ بەزۆری لە ركابه‌ریه‌كانی وەرز ئه‌مجۆره‌ دۆخه‌ دێته‌ ئاراوه‌، به‌ڵام گرنگه‌ زووتر ئه‌م دۆخه‌ تێپه‌رێنین، ئه‌نچلۆتی  روونیكرده‌وه هەمووان وا گریمانە دەکەن کە ڕیال مەدرید مردووە، بەڵام پێویستە لەم بیركردنه‌وه‌یه‌ دەربچین، بەڵکو پێویستە ئارام و متمانەمان بەخۆمان هەبێت و وه‌رزێكی دوور و درێژمان له‌به‌رده‌م ماوه‌، پێویستە بەرگەی بگرین، هه‌روه‌ها ڕاهێنه‌ری یانه‌ی شاهانه‌ دووپاتیككرده‌وه‌ ڤیاریاڵ  تیپێكی باشه‌، به‌ڵام ئێمه‌ بۆ بردنه‌وه‌ یاری ئه‌نجام ده‌ده‌ین.    


 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.