ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی، جەختی لە گرنگی خێراكردنی پەسەندكردنی بودجە لە لایەن ئەنجوومەنی نوێنەران كردەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران، لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، كە سودانی سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە تاوتوێكردنی وردەكارییە كۆتاییەكانی ڕەشنووسی یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2023 كرد".
سەرۆكوەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەكەدا ڕایگەیاندووە، پڕۆژە یاسای بودجە كاتی لە گفتوگۆكان برد، بەمەبەستی گەیشتن بە بودجەیەك كە لەگەڵ ئەولەویەتییەكانی پڕۆگرامی وەزارییدا بگونجێت و ئامانجەكانی بەرنامەی حكومەت لە بەرەنگاربوونەوەی هەژاری، پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری سەرەتایی بۆ هاووڵاتیان، چاكسازی ئابووری، و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵییە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، گرنگی خێراكردنی پەسەندكردنی یاسای بودجە لەلایەن پەرلەمانەوە هەیە، چونكە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە زۆرێك لە پرس و فایلەكانی ئابووری و كۆمەڵایەتییەوە هەیە، هاوكات یارمەتی حكومەت دەدات بەرنامە و ستراتیژی خۆی لە بوار و كەرتە گرنگەكاندا جێبەجێبكات، بۆ ئەوەی حكومەت باشترین خزمەتگوزاری پێشكەش بە هاوڵاتیان بكات.
سەرۆك وەزیرانی عێراق جەخت لەسەر گرنگی پەلەكردن لە پەسەندكردنی یاسای بودجە دەكاتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.