ڕۆژی پێنجشەممە 19ی كانوونی دووەمی 2023 لە سەڵاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی نەنجوومەنی زانكۆكانی جیھان كرد كە پێكھاتبوو لە:
د. ئۆرھان حیكمەت عەزیز ئۆغلۆ سەرۆكی ئەنجوومەنی زانكۆ نیودەوڵەتییەكان و د.كاروان یونس سەرۆكی زانكۆی سەڵاحەددین و د. ئیدریس محەمەد تاھر سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی ھەولێر و د.نورەدین ئیسماعیل سەرۆكی زانكۆی ھەولێری پزیشكی و د. شیروان شەریف قرتاس سەرۆكی زانكۆی سۆران و د. ئەحمەد دزەیی سەرۆكی زانكۆی بەیان.
لە دیدارەكەدا شاندی میوان كورتەیەكیان لە بارەی بارودۆخی زانكۆ و ناوەندە ئاكادیمییەكان و ئاستی گەشەی زانستی لە هەرێم خستەڕوو. هەروەها پێزانییان بۆ پەرۆشیی سەرۆك بارزانی هەبوو كە لە سی ساڵی ڕابردوودا هەمیشە پشتیوانی زانكۆ و ناوەندە ئاكادیمییەكانی هەرێمی كوردستان بووە.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی ڕۆڵی زانكۆ و ناوەندە زانستییەكان لە پێشخستنی ڕەھەندە جۆراوجۆرەكانی كۆمەڵگەی كوردستانی و بەرزكردنەوەی ئاستی تێگەیشتن و پێگەیاندنی تاك ئاڵوگۆڕ كرا.
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی ئەنجوومەنی زانكۆ نیودەوڵەتییەكان دەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.