لەدوو چالاكی جیاداو لەلایەن پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە پێنج تۆمەتبار دەستگیركران كە دزییان كردبوو.
پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردهوه: لەچالاكییەكداو دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە ماتۆڕسكیلێك و بڕێك پارەی لێدزراوە، مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای بەدواداچوونەكان توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن.
پۆلیس ئاماژهی بهوهشكردووه،لەچالاكییەكی ترداو لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك توانرا سێ تۆمەتبار لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە دەستگیربكرێن كە دزییان لەدوكانێكی سكرابی ئۆتۆمبێل كردبوو.
راشیدهگهیهنن: لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران:
س، ه، ر لەدایكبووی 2005 و أ، أ،ج لەدایكبوی 2002
ی، ج، أ لەدایكبوی 2004، د، س،ب لەدایكبووی 2006، م، م، ع لەدایكبووی 1992
بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و دانیان ناوە بەتاوانەكەیاندا.
پێنج تۆمەتبار بهتۆمهتی دزیكردن دەستگیركران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.