Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 10:20

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی پێشووی یەكێتیی زانكۆكانی عەرەبی دەكات

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنجشەم 19ی كانوونی دووەمی 2023 لە سەلاحەددین، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە پڕۆفیسۆر دكتۆر سوڵتان عەرابی سەرۆكی پێشووی یەكێتیی زانكۆكانی عەرەبی كرد.

لەو دیدارەدا پڕۆفیسۆر دكتۆر سوڵتان عەرابی وێڕای ئەوەی پێزانینی هەبوو بۆ ئەو بووژانەوە و ئاسایش و سەقامگیرییەی لە هەرێمی كوردستاندا هەیە، ستایشی ڕۆڵی سەرۆك بارزانی كرد كە پاڵپشتێكی گەورەی گەشەی خوێندنی باڵا و زانكۆكانی هەرێمی كوردستان بووە.

پڕۆفیسۆر دكتۆر سوڵتان عەرابی داواشی كرد كە پەیوەندیی نێوان زانكۆكانی هەرێم و زانكۆ عەرەبییەكان و بە تایبەت زانكۆكانی هەرێمی كوردستان و زانكۆكانی وڵاتی ئۆردن توندوتۆڵتر ببێت.

لە بەشێكی تری ئەو دیدارەدا جەخت لە بایەخی ڕۆڵی زانكۆ و ناوەندە زانستییەكان لە پاراستنی فەرهەنگ و بەهاكانی كۆمەڵگە كرایەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.