ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی په‌یڕه‌وی كارنامه‌ی لێكتێگه‌یشتنی نێوان ئه‌مه‌ریكا و هه‌رێمی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرینگ به‌ڕێوه‌چوو.
كۆبوونه‌وه‌كه بە سەرپەرشتیی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمى كوردستان و به ئامادبوونى نوێنەرانی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمى كوردستان، ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە، لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوه‌يه‌ك لەگەڵ گرووپی ڕاوێژکاريی سەربازیی ئەمه‌ریکا، نوێنەری نووسینگەی ئەمه‌ریکا بۆ هاوکاريی ئەمنيی عێراق، ڕاوێژکاری وەزارەتی بەرگريی ئەمه‌ریکا و یەکەی سیاسی و ئابووری لە کونسوڵخانەی ئەمه‌ریکا له هه‌ولێر، بە مەبەستی تاوتوێکردنی پەیڕەوی کارنامەی لێکتێگەیشتنى نێوان ئەمه‌ریکا و هەرێمی کوردستان، به‌ڕێوه‌چوو.
لە کۆبوونەوه‌كه‌دا جەخت لە بەردەواميی پەیوەندییەکانی ئەمه‌ریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان کرایەوە، هەورەها تیشک خرایە سەر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆریستانی داعش کە مەترسیی ڕاستەقینەن لەسەر ئاسایش و سەقامگیری لە عێراق و ناوچەکە. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر خێراکردن و بەرەوپێشچوونی هەنگاوەکانی پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی پێشمەرگە له هێزێکی یەکگرتووی نیشتیمانيدا.
نوێنەرانی ئەمه‌ریکا هەموو پشتگیرییەکی وڵاتەکەیان بۆ سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی و ڕێکخستنەوەی پێشمەرگە خستە ڕوو، هەروەها دووپاتیان کردەوە کە بەردەوام دەبن لە هاریکارییە سەربازی و مرۆییيەکان بۆ پێشمەرگە و هەرێمی کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.