Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 12:51

بۆ دووه‌م ڕۆژ له‌سه‌ریه‌ك فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان سیده‌كان بۆردومان ده‌كه‌ن

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م بۆ دووه‌م ڕۆژ له‌سه‌ریه‌ك فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان هه‌ریه‌ك له‌ چیای بۆڵێ و گه‌رووی سنگا له‌ سنووری شارۆچكه‌ی سیده‌كانیان بۆردومان كرد.

ئیحسان چه‌له‌بی قایمقامی شارۆچكه‌ی سیده‌كان بۆ (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ کاتژمێر 2:00 بۆ جارێکی دیکە فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا هەریەكه‌ لە چیای بۆڵێ و گەرووی سنگایان لە سنووری شارۆچكه‌ی سیدەکان بۆردومان کرد.

ڕاشیگه‌یاند: ئه‌مه‌ بۆ ڕۆژی دووەمە فڕۆکە جه‌نگییه‌كانی تورکیا بەهۆی چەکدارانی پەکەکەوه‌ ناوچە سنوورییەکانی سیدەکان بۆردومان دەکەن.

ئیحسان چه‌له‌بی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ هه‌رچه‌نده‌ بۆردومانه‌كه‌ی ئەمڕۆ و دوێنی سوپای تورکیا چەند کیلۆمەترێک لە دووری شوێنی نیشتەجێبوونی هاووڵاتییان بووه‌، به‌ڵام خۆشبەختانە هیچ زیانێكی گیانی بۆ هاووڵاتییانی سڤیل نەبووە، تا ئێستاش زیانەکانی چه‌كدارانی پەکەکەش نەزانراون.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.