Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 10:31

ئه‌م منداڵه‌ ئۆتۆمبێل لێیداوه‌ و ناو و ناونیشانی نازانرێ

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ئاشكرای كرد كه‌ له‌ قه‌ڵادزێ ئۆتۆمبێل له‌ منداڵێكی داوه‌، به‌ڵام ناو و ناونیشانی منداڵه‌كه‌ دیار نییه‌ و داواشی كرد كه‌ هه‌ر كه‌سێك ده‌یناسێ كه‌سوكاری لێ ئاگادار بكاته‌وه‌.

پۆلیسی ڕاپه‌ڕین بڵاوی كرده‌وه‌: پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئۆتۆمبێلێکی جۆری (کیا) لەسەر پردی قەڵادزێ خۆی کێشا بەم منداڵە کە ناو و ناونیشانی نازانرێ.

بڵاویشی كرده‌وه‌: دوای وه‌رگرتنی چارەسەری سەرەتایی بۆ منداڵه‌كه‌ بەڕێ کرا بۆ سلێمانی.

پۆلیسی راپه‌ڕین داواشی كرد كه‌ هەرکەسێک منداڵه‌كه‌ دەناسێ، با کەسوکاری لێ ئاگادار بکاتەوە و سەردانی بنکەی پۆلیسی نەخۆشخانە بکەن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ دوایی ڕووداوەکە، دادوەر بە ماددەی 23 لە یاسایی هاتووچۆ شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەی ڕاگیر کرد و دەستیش گیراوه‌ بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا، هه‌روه‌ها پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.