ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی ئه‌نجام دا و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به فه‌رمی و به ده‌نگی سه‌رجه‌م ئه‌ندامان، ده‌نگ درا به به‌جینۆسایدناساندنی كۆمه‌ڵكوژی ئێزیدییه‌كان له ساڵی 2014 له‌لایه‌ن ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشه‌وه.
پڕۆژه‌یاسای به‌جینۆسایدناساندنی كۆمه‌ڵكوژی ئێزیدییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له 20 خاڵ پێكهاتووه، له یه‌كێك له خاڵه‌كاندا داوای دادگاییكردنی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش ده‌كرێ كه ئێستا له وڵاتی ئه‌ڵمانیا ده‌ستگیركراون، هه‌روه‌ها داواش له حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا ده‌كرێ له ڕووی داراییه‌وه هاوكاری گه‌ڕانه‌وه‌ی كوردانی ئێزدی بكات بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵ و شوێنه‌كانی خۆیان، ئه‌مه جگه له جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی شه‌نگال و ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و ئاوه‌دانكردنه‌وه و هاوكاریكردنی زیانلێكه‌وتووان.
له ساڵی 2014 و له كاتی هێرشه‌كانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش، شه‌نگالیش یه‌كێك بوو له‌و ناوچانه‌ی له‌لایه‌ن چه‌كدارانه‌وه په‌لاماردرا و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆری كوردانی ئێزیدی كه‌وتنه به‌ر شاڵاوی جینۆسایده‌وه.
نووسینگەی رزگارکردنی رفێنراوانی ئێزدی پێشتر بڵاوی كردبووه‌وه كه چه‌كدارانی داعش له كاتی په‌لاماردانی شه‌نگالدا 6 هه‌زار و 417 هاووڵاتی کوردی ئێزیدییان رفاندبوو، له‌م ژماره‌یه‌شدا تا ئێستا توانراوه 3 هه‌زار و 562 هاووڵاتی رزگار بكرێن، به‌ڵام تا ئێستا چاره‌نووسی 2 هه‌زار و 693 رفێنراوی تر دیار نییه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.