سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستخۆشی له بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا كرد سه‌باره‌ت به جینۆسایدناساندنی كۆمه‌ڵكوژی ئێزدییه‌كان و داواشی له وڵاتانی دیكه‌ش كرد هه‌مان هه‌نگاو بنێن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی ئه‌نجام دا و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به فه‌رمی و به ده‌نگی سه‌رجه‌م ئه‌ندامان، ده‌نگ درا به به‌جینۆسایدناساندنی كۆمه‌ڵكوژی ئێزیدییه‌كان له ساڵی 2014 له‌لایه‌ن ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشه‌وه.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له تویتێكدا ڕایگه‌یاند: ده‌ستخۆشی و پێشوازی له بڕیاری په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌ین به ناساندنی كۆمه‌ڵكوژیی ئێزدییان به جینۆساید. سوپاس و پێزانینمان بۆ هاوكاری و پشتگیریی به‌رده‌وامی ئه‌ڵمانیا".
ڕاشیگه‌یاند "هیوادارین هه‌مان هه‌نگاو له وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپا و جیهان ببینین و دادپه‌روه‌ری بۆ قوربانییان به‌جێبێت".
له ساڵی 2014 و له كاتی هێرشه‌كانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش، شه‌نگالیش یه‌كێك بوو له‌و ناوچانه‌ی له‌لایه‌ن چه‌كدارانه‌وه په‌لاماردرا و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆری كوردانی ئێزیدی كه‌وتنه به‌ر شاڵاوی جینۆسایده‌وه.
نووسینگەی رزگارکردنی رفێنراوانی ئێزدی له دوایین ئاماردا ئاماژه‌ی به‌وه دابوو: چه‌كدارانی داعش له ساڵی 2014 و له كاتی په‌لاماردانی شه‌نگال، 6 هه‌زار و 417 هاووڵاتی کوردی ئێزیدییان رفاندبوو، له‌م ژماره‌یه‌شدا تا ئێستا توانراوه 3 هه‌زار و 562 كه‌س رزگار بكرێن، به‌ڵام تا ئێستا چاره‌نووسی 2 هه‌زار و 693 رفێنراوی تر دیار نییه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.