Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 10:23

سه‌رۆك بارزانی: رووداوی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان له‌ مێردین زۆر خه‌مباری كردم

کوردستان TV
100%

سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی پارێزگای مێردینی توركیا بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ بووه‌ هۆی گیانله‌ده‌ستدانی 5 هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستان و ڕایگه‌یاند كه‌ ڕووداوه‌كه‌ زۆر خه‌مباری كردم.

سه‌رۆك بارزانی له‌ په‌یامه‌كه‌دا داواشی كرد هه‌وڵی جددی بدرێ بۆ ئه‌وه‌ی ڕاستییه‌كانی ڕووداوه‌كه‌ ئاشكرا بكرێن و تاوانبارانیش به‌ سزای خۆیان بگه‌ن.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی بارزانی:-

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بە ڕووداوی هێرشكردنە سەر چەند هاووڵاتیی هەرێمی كوردستان لە پارێزگای مێردینی توركیا زۆر خەمبارم. سەرەخۆشی لە خانەوادە و كەسوكاری قوربانیانی ئەو پەلامارە دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لەوە دڵنیام حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی توركیا هەوڵی جددی و تەواوی خۆی دەدات بۆ ئەوەی ڕاستییەكانی ئەو ڕووداوە ئاشكرا بكرێن و ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە بدۆزرێنەوە و بە سزای خۆیان بگەن.

مسعود بارزانی

19ی كانوونی دووەمی 2023

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.