هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له یارییه‌كی پڕ له دڵه‌ڕاوكێدا به بردنه‌وه‌ی له هه‌ڵبژارده‌ی عومان، بۆ چواره‌مجار له مێژووی خۆیدا بووه پاڵه‌وانی جامی كه‌نداو.
ئه‌مشه‌و له یاریی كۆتایی جامی كه‌نداوی 25 له‌سه‌ر یاریگه‌ی به‌سڕه، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و عومان له یارییه‌كی پڕ له ڕكابه‌ری و دڵه‌ڕاوكێدا ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه.
له گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌دا هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به گۆڵێكی ئیبراهیم بایش له خوله‌كی 24ی پێشكه‌وت.
له گێمی دووه‌میشدا له دواساته‌كانی یارییه‌كه هه‌ڵبژارده‌ی عومان به لێدانی سزا گۆڵی یه‌كسانبوونی تۆماركرده‌وه.
له گێمی یه‌كه‌می كاتی زیادكراودا هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له ڕێگه‌ی ئه‌مجه‌د عه‌توان له خوله‌كی 115 به ڕێگه‌ی لێدانی سزا گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی تۆمار كرد، به‌ڵام هه‌ڵبژارده‌ی عومان عومه‌ر مالیكی له خوله‌كی 119 گۆڵی یه‌كسانبوونه‌وی تۆمار كرده‌وه.
به‌ڵام زۆری پێنه‌چوو مه‌ناف یوونسی به‌رگریگاری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له خوله‌كی 120 دووباره گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی تۆمار كرده‌وه و به‌م ئه‌نجامه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به ئه‌نجامی 3-2 گۆڵ یارییه‌كه‌ی برده‌وه و به فه‌رمی بووه پاڵه‌وانی جامی كه‌نداوی 25 له به‌سڕا.
جێی باسه هه‌ڵبژارده‌ی عێراق پێشتر له ساڵانی 1979 و 1984 و 1988 سێ‌جار جامی كه‌نداوی به‌ده‌ستهێنابوو، ئه‌مساڵیش له جامی كه‌نداوی 25 له‌نێو خاك و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی له شاری به‌سڕه چواره‌م جامی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.