سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كرد به بۆنه‌ی بردنه‌وه‌یان له هه‌ڵبژارده‌ی عومان و بوون به پاڵه‌وانی جامی كه‌نداوی 25 له به‌سڕا.
ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له یارییه‌كی پڕ له ڕكابه‌ری و دڵه‌ڕاوكێدا له‌ناو یاریگه‌ی به‌سڕا به ئه‌نجامی 3-2 گۆڵ له هه‌ڵبژارده‌ی عومانی برده‌وه و بۆ چواره‌مجار له مێژوودا بووه پاڵه‌وانی جامی كه‌نداو.
به‌م بۆنه‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان توتێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ڕایگه‌یاند "پیرۆزبایی له ته‌واوی گه‌لی خۆشه‌ویستمان ده‌كه‌م به بۆنه‌ی بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و به‌ده‌ستهێنانی ناسناوی جامی كه‌نداوی 25".
ڕاشیگه‌یاند "پیرۆزبایی له یه‌كه به‌یه‌كه‌ی یاریزانان و ئه‌ندامانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌كه‌م، هه‌روه‌ها پیرۆزبایی له به‌رپرسانی وه‌رزشی و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌م به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنیان له مێوانداریكردنی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه، دووباره پیرۆزه".
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ئه‌مه چواره‌مجاره له مێژووی خۆیدا ده‌بێته پاڵه‌وانی جامی كه‌نداو، پێشتر له ساڵانی 1979 و 1984 و 1988 سێجاری تر جامه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.