سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاو كرده‌وه به‌بۆنه‌ی بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له هه‌ڵبژارده‌ی عومان و بوون به پاڵه‌وانی جامی كه‌نداوی 25 له شاری به‌سڕا.
ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له یاریی كۆتایی جامی كه‌نداوی 25 له‌ناو یاریگه‌ی به‌سڕا به ئه‌نجامی 3-2 گۆڵ له هه‌ڵبژارده‌ی عومانی برده‌وه و به‌مه‌ش بۆ چواره‌مجار له مێژووی خۆیدا بووه پاڵه‌وانی وڵاتانی كه‌نداو.
دوای یارییه‌كه، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به تویتێك پیرۆبایی له هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كرد و ڕایگه‌یاند: پیرۆزبایی له هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و جه‌ماوه‌ری وه‌رزشی ده‌كه‌م به بۆنه‌ی بردنه‌وه‌ی ناسناوی جامی كه‌نداوی 25.
هیواشی خواست له بواری وه‌رزشیدا عێراق سه‌ركه‌وتنی زیاتر به‌ده‌ستبێنێ.
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق پێشتر له ساڵانی 1979 و 1984 و 1988 سێ جار ببووه پاڵه‌وانی جامی كه‌نداو، ئه‌مساڵیش له‌نێو خاك و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی له شاری به‌سڕه بۆ چواره‌مجار جامی كه‌نداوی به‌رزكرده‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.