ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق داوای له سه‌رجه‌م هاووڵاتییان كرد به‌بۆنه‌ی به‌ده‌ستهێنانی جامی كه‌نداوی 25، خۆیان به دوور بگرن له ته‌قه‌ی خۆشی، به پێچه‌وانه‌شه‌وه ڕووبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌بنه‌وه.
ده‌زگاكه به‌ڕێگه‌ی كورته‌نامه‌ی مۆبایله‌وه هۆشداری داوه‌ته هاووڵاتییان كه تێیدا هاتووه"خۆتان به دوور بگرن له ته‌قه‌ی خۆشی، به پێچه‌وانه‌وه به‌گوێره‌ی یاسا به‌ركاره‌كانی عێراق ڕووبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌بنه‌وه".
به پێچه‌وانه‌وه، هاووڵاتییان له شار و شارۆچكه‌كان ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق گوێیان به‌و هۆشدارییه نه‌دا و هه‌ر له دوای ته‌واوبوونی یارییه‌كه و به‌ده‌ستهێنانی جامی كه‌نداوی 25، ده‌ستیان به ته‌قه‌ی خۆشی كرد.
ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له یاریی كۆتایی جامی كه‌نداوی 25 له‌ناو یاریگه‌ی به‌سڕا به ئه‌نجامی 3-2 گۆڵ له هه‌ڵبژارده‌ی عومانی برده‌وه و به‌مه‌ش بۆ چواره‌مجار له مێژووی خۆیدا بووه پاڵه‌وانی وڵاتانی كه‌نداو.
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق پێشتر له ساڵانی 1979 و 1984 و 1988 سێ جاری تر ببووه پاڵه‌وانی جامی كه‌نداو، ئه‌مساڵیش له‌نێو خاك و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی له شاری به‌سڕه بۆ چواره‌مجار جامه‌كه‌ی به‌رزكرده‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.