Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 12:21

نرخی نەوت لە بەرزبوونەوەدایە

کوردستان TV
100%

نرخی نەوت ئەمڕۆ هەینی 20ـی 01ـی 2023 لەگەڵ کرانەوەی بازاڕەکانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنیت 48 سەنت و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش 54 سەنت بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ هەینی نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 48 سەنت واتە بە ڕێژەی 0.6% بەرزبووەوە، بە 86 دۆلار و 64 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

لە کاتێکدا بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس 54 سەنت واتە بە ڕێژەی 0.7% بەرزبووەتەوە و بە 80 دۆلار و 87 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.