شارۆچكه‌ی زاخۆ له ده‌ڤه‌ری بادینان ناوچه‌یه‌ک و پێگه‌یه‌كی گرنگی ئابووریی و مێژوویی هه‌یه، هه‌روه‌ها ناوچه‌یه‌كی دڵڕفێنی جوانه له‌ڕوویی گه‌شتیارییه‌وه، جیاله‌وه‌ی خاوه‌نی پێگه‌یه‌كی مێژووییە و خاوه‌نی چه‌ندین شوێنه‌واری دێرینی گرنگی ناوچه‌كه و كوردستانه وه‌ک ( پردی ده‌لال، كه‌لی زاخۆ، كه‌لی قوباد پاشا و شوێنه‌واری كێسته)ـیه، له بواری هونه‌ری موزیک و گۆرانییشه‌وه، ده‌ڤه‌رێكی تژی یه له هونه‌ری ڕه‌سه‌ن و خاوه‌نی چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی به‌تواناو ده‌نگخۆش و پڕ به‌خششی هونه‌رییه، زاخۆی ده‌لال به كانگای هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندان ناسراوه، هه‌ركاتێک ناوی زاخۆی ده‌لال دێته سه‌رزاران دوو هونه‌رمه‌ندی جوانه‌مه‌رگ وده‌نگخۆشیی ئه‌و شاره شیرینه و له‌پاڵ ناوی زاخۆدا ناو و هونه‌ره‌كه‌یان له‌ده‌رگای بیر و هه‌ستمان ده‌ده‌ن، ئه‌و دووهونه‌رمه‌نده ده‌نگخۆشه (ئه‌یاز و ئه‌رده‌وان زاخۆیی)ـیه.
یه‌كێك له گۆرانییه به‌ناوبانگ و هه‌ست بزوێنه‌كه‌ی هونه‌رمه‌ندی جوانه‌مه‌رگ (ئه‌یاز زاخۆیی) ( من دیت جارا عه‌ولی)ـیه، ئه‌وانه‌ی عاشقی گۆرانی و موزیكی ڕه‌سه‌نی نه‌ته‌وه‌كه‌یانن، كه گوێبیستی ئه‌و گۆرانییه ده‌بن به‌و ده‌نگه زوڵاڵ و ئارام به‌خشه‌ی هونه‌رمه‌ند ئه‌یاز زاخۆیی ڕایان نه‌چڵه‌كێنێت و وه‌ک ئه‌و با فێنک و ئارامه‌ی شنه‌ی شه‌ماڵ هه‌ست و بیر و هۆشیان به‌ته‌زوویه‌كی سارد، ڕۆح و جه‌سته‌یان سه‌رحاڵ و ئارام ده‌بێته‌وه.
هونه‌رمه‌ندێك له‌ماوه‌ی (25) ساڵی ته‌مه‌نیدا، هونه‌رێكی ڕه‌سه‌ن له تێكست و ئاواز به ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی به‌خشییه نه‌ته‌وه‌كه‌ی، هونه‌رمه‌ند ئه‌یاز زاخۆیی، هونه‌رمه‌ندێكی باڵابه‌رز و جوان و شه‌رمن، هه‌ست ناسک و نه‌فس به‌رز، لێوان‌لێو له په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و زیره‌ک و لێهاتوو و لێزان له بڕیاردان له‌سه‌رهه‌ڵبژاردنی تێكست و تۆماركردنی به‌رهه‌می هونه‌ری، خاوه‌ن ده‌نگێكی ڕه‌سه‌نی چیایی، به ئه‌مه‌ک و مرۆڤێكی دڵسۆز و به به‌زه‌یی و لێوڕێژ له جوامێریی و خاوه‌ن سه‌لیقه‌یه‌كی هونه‌ری به‌رز.
له‌ده‌ستپێكی كاری هونه‌رییه‌وه زۆر به‌ئاگاییه‌وه هه‌وڵی داوه كه هونه‌ر و ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی له‌نێو دڵ و ده‌روونی هه‌ردوو ڕه‌گه‌زدا ، گه‌وره و بچووكی نه‌ته‌وه‌كه‌ی بچه‌سپێنێ و پێیان بڵێ ئه‌وه هونه‌ری ده‌نگخۆشیی و سترانی ڕه‌سه‌ن له زاخۆی ده‌لاله‌وه بۆ ئێوه‌ی هۆگران و عاشقانی هونه‌ری موزیک و گۆرانی كوردی.
گورانی گوتن له‌لای ئه‌یاز زاخۆیی ته‌نیا بۆئه‌وه نه‌بووه كه ناو و ناوبانگ په‌یدابكات نه‌خێر ..! به‌ڵكو ته‌نیا مه‌به‌ستی بووه كه له‌ڕێی هونه‌ره‌كه‌یه‌وه خزمه‌تێكی پاک و بێگه‌رد پێشكه‌ش بكات، هه‌روه‌ها وه‌ك ئه‌ركێكی سه‌رشانی لێی ڕوانیوه و ده‌بێت ئه‌نجامی بدات، له‌و ماوه كه‌مەی ژیانی تایبه‌تی و ژیانی هونه‌ریدا، هونه‌رمه‌ند ئه‌یاز زاخۆیی گۆرانی و سترانه‌كانی هه‌ریه‌كه‌یان له قوڵایی ناخ و هه‌ستی به‌رزییه‌وه هه‌ڵقوڵاون و تێكست و میلۆدییه‌كانی ئاوێنه‌نوێنی هه‌ستی مرۆڤایه‌تی بووه، گه‌ره‌گی بووه ئه‌و هونه‌ره‌ی ده‌یبه‌خشێت له‌ناو دڵ و ده‌روون و نه‌ستی گوێگردا به‌زیندوویی بهێڵێته‌وه.
ئه‌یاز یوسف یان ئه‌یاز زاخویی یه‌كێک بوو له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنیانه‌وه توانییان داهێنان بكه‌ن و ببنه ڕێنیشانده‌ری هونه‌رمه‌نده لاوه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ڕێچكه‌یان بڕۆن و خزمه‌ت به هونه‌ری ڕە‌سه‌نی كوردی بكه‌ن، هونه‌رێک پێشكه‌ش بكه‌ن كه مرۆڤ هه‌ست به كوردبوونی بكات و چێژی ڕه‌سه‌نایه‌تی بدات، سه‌ره‌ڕای كورتیی ته‌مه‌نی، ئه‌یاز توانی خزمه‌تێكی به‌رچاو به هونه‌ری كوردی بكات، به‌ڵام ته‌مه‌ن ڕێگەی نه‌دا به‌رده‌وام بێت.
بۆ یه‌كه‌مجار به هاوكاریی چه‌ند هاوڕێیه‌كی سه‌ردانی ئێزگه‌ی كوردیی كرد له به‌غدا و ئه‌م گۆرانییانه‌ی تۆماری كردوون (من دیت جارا عه‌ولی، لاندک، به‌س خۆ گرانكه، ئه‌ڤین دایێ، دێ بهه‌ژینه، كه‌ڤۆ، چوخک، سره‌ودا نه‌ڤرۆز، سروودا شه‌هید، چیبكه‌م ئه‌ز، هیڤی و گۆڤه‌نده)
ئه‌یاز زاخۆیی له ساڵی 1961 له شارۆچكه‌ی زاخۆ چاوی به‌ژیان هه‌ڵێناوه، هه‌ر له منداڵییه‌وه خولیای گۆرانیی ڕه‌سه‌نی كوردی بووه و زۆربه‌ی كاتی له دیوه‌خانان به‌سه‌ر بردووه، كه گۆرانیبێژه‌كان تیایدا داده‌نیشتن و گۆرانیان ده‌گوته‌وه.
ئه‌یاز دوای ته‌واوكردنی خوێندنی قۆناغی ناوه‌ندنی ڕوو له ئاماده‌یی كشتوكاڵ ده‌كات و له ئاهه‌نگ و فێستڤاڵ و جه‌ژن و بۆنه تایبه‌تییه‌كاندا ده‌ست ده‌كات به چڕینی گۆرانی، هه‌میشه به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه ئاهه‌نگه‌كانی به‌ڕێوه بردووه.
به‌داخێكی زۆره‌وه ئه‌یازی هونه‌رمه‌ند، له ڕۆژی شه‌ممه ڕێکەوتی 20ـی 01ـی 1986 له نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ربازیی شاری مووسڵ كۆچی دوایی كرد، له‌سه‌ر وه‌سیه‌تی خۆی له شارۆچكه‌ی زاخۆ نێژرا، به‌ر له ناشتنی و له‌سه‌ر وه‌سیه‌تی خۆی ته‌رمه‌كه‌ی به نێو شاری زاخۆدا گێڕدرا به گۆرانیی (وڵاتێ من باخچێ گوڵان)ـنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.