Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 12:18

تیروپشكی جامی شای ئیسپانیا به‌ڕێوه‌چوو.. ریال مه‌درید و ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ڕووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ هه‌ینی تیروپشكی یارییه‌كانی قۆناغی چواریه‌كی كۆتای جامی شای ئیسپانیا به‌ڕێوه‌چوو و له‌ یاریی لووتكه‌شدا هه‌ردوو یانه‌ی ریال مه‌درید و ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ڕووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه‌.

قۆناغی چواریه‌كی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا كه‌ له‌ 8 یانه‌ پێكهاتوون، تیروپشكه‌كه‌ به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ بوو:-

ریال مه‌درید – ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید

ئۆساسۆنا – سڤیلییه‌

ڤالێنسیا – ئه‌تله‌تیك بیلباو

به‌رشه‌لۆنه‌ - ریال سۆسیداد

به‌گوێره‌ی سیسته‌می تیروپشكه‌كه‌، سه‌رجه‌م یارییه‌كانی قۆناغه‌كه‌ به‌یه‌ك یاریی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و له‌نێو یاریگه‌ی ئه‌و یانه‌یه‌ی كه‌ له‌ پێشه‌وه‌ ناوی هاتووه‌.

واته‌ یاریی نێوان ریال مه‌درید و ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له‌سه‌ر یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، هه‌روه‌ها یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ش له‌نێو یاریگه‌ی كامپ نوو به‌رامبه‌ر یانه‌ی ریال سۆسیداد یاری ده‌كات.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.