Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 12:22

نرخی نه‌وت بۆ سه‌رووی 86 دۆلار به‌رزبووه‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌وه‌ و هه‌ر به‌رمیلێك نرخه‌كه‌ی گه‌یشته‌ سه‌رووی 86 دۆلار.

نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت 48 سه‌نتی هاته‌ سه‌ر واته‌ به‌ ڕێژه‌ی 0.6% به‌رزبووه‌ و ئێستا به‌ 86.64 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێت.

به‌هه‌مانشێوه‌ نرخی نه‌وتی خاوی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش ڕووی له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ كرد و هه‌ر به‌رمیلێك به‌ ڕێژه‌ی 0.7% به‌رزبووه‌وه‌ و 54 سه‌نتی هاته‌ سه‌ر، ئێستا نرخه‌كه‌ی به‌ 80.87 دۆلاره‌.

 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.