به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكی راگه‌یاند كه هه‌ڵسابوو به ته‌قه‌كردن له دوكانێك.
پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: بنکەی پۆلیسی سەروەران تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ئـ. ر. و.) دەستگیر کرد کە بەپێی ماددە (431) لە یاسای سزادان، فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه تۆمەتباری ئاماژەپێکراو هەڵسابوو بە تەقەکردن لە دوکانێک.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئێستا بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە تۆمه‌تباره‌كه ڕاگیراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.