Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 14:41

به‌رشه‌لۆنه‌ فرۆشتنی دیپای ڕاگه‌یاند

کوردستان TV
100%

یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌ فه‌رمی فرۆشتنی ئه‌ستێره‌ هۆڵه‌ندییه‌كه‌ی مه‌مفیس دیپای به‌ یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ڕاگه‌یاند.

یانه‌كه‌ ئاشكرای كرد كه‌ مه‌مفیس دیپای به‌ بری 3 ملیۆن یۆرۆ داوه‌ته‌ یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له‌گه‌ڵ هه‌ندێ پاداشتی تر له‌گه‌ڵ به‌ده‌ستهێنانی ناسناوه‌كان.

له‌گه‌ڵ گرێبه‌سته‌كه‌ی دیپای، یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید رێككه‌وتووه‌ هاوینی داهاتوو ئه‌ستێره‌ی به‌لجیكی یانیك كاراسكۆ به‌ 20 ملیۆن یۆرۆ بكڕێته‌وه‌، به‌ڵام ڕێككه‌وتنه‌كه‌ وه‌ك مه‌رج دانه‌نراوه‌ و به‌ڵكو یانه‌ كه‌ته‌لۆنییه‌كه‌ ئازاده‌ له‌ كڕینی یان ڕه‌تكردنه‌وه‌.

دیپای له هاوینی 2021 به‌ گرێبه‌ستێكی ئازاد له‌ خولی فڕه‌نسا په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌وه‌ كرد، به‌ڵام به‌هۆی پێكان و دابه‌زینی ئاسته‌وه‌‌ به‌شداری له‌ چه‌ند یارییه‌كی كه‌می یانه‌كه‌دا كرد.

هێرشبه‌ره‌ هۆڵه‌ندییه‌كه‌ به‌شداریی له‌ 42 یاریی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌دا كردووه‌ و 14 گۆڵیشی تۆمار كردووه‌.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.