سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا سه‌ره‌خۆشى له هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ى قوربانييانى دهۆك كرد و جه‌ختی كرده‌وه كه له نزيكه‌وه به‌دواداچوون ده‌كه‌ن تا ئه‌وكاته‌ى تاوانباران ده‌درێنه دادگا و به سزاى خۆيان ده‌گه‌ن.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ى قوربانييانى دهۆك، پرسه و سه‌ره‌خۆشى لێ كردن كه شه‌وى چوارشه‌مى ڕابردوو له‌سه‌ر ڕێگه‌ى نسێبين سه‌ر به پارێزگاى مێردين له توركيا، له ئه‌نجامێكى په‌لامارێكى چه‌كداريدا گيانيان له ده‌ست دا.
نێچيرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕينى هاوسۆزى و هاوخه‌ميى قووڵى خۆى له‌گه‌ڵ خێزان و بنه‌ماڵه و كه‌سوكارى قوربانييان، هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى قوربانييان به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها خانه‌واده‌ى قوربانييانى دڵنيا كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى توركيا له نزيكه‌وه به‌دواداچوون ده‌كات و به‌رده‌وام ده‌بن تا ئه‌و كاته‌ى تاوانباران ده‌درێنه دادگا و به سزاى خۆيان ده‌گه‌ن.
لاى خۆشيانهوه خێزان و كه‌سوكارى هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌كه‌ى قوربانييان، سوپاس و پێزانينيان بۆ په‌يوه‌ندى و هاوخه‌مى و هاوبه‌شی نێچيرڤان بارزانى له پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى و داوايان كرد لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان له هه‌وڵه‌كانيان به‌رده‌وام بن تاكو تاوانباران و بكوژانى ئه‌ندامانى خێزانه‌كانيان ده‌ده‌رێنه دادگا و به سزا ده‌ده‌رێن.
شه‌وی چوارشه‌م له‌سه‌ر ڕێگه‌ی نسێبين له پارێزگای مێردین‌ی توركیا، ئۆتۆمبێلێكی تابلۆی شاری دهۆك كه 5 هاووڵاتی دوو بنه‌ماڵه‌ی شاری دهۆكی تێدابوو و به مه‌به‌ستی سه‌ردانیكردنی پزیشك و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی كه‌سوكاریان چووبوونه ئه‌و وڵاته، له ڕێگه ته‌قه‌یان لێ ده‌كرێ و له ئه‌نجامیشدا ڕاسته‌وخۆ 4 كه‌سیان كه پێكهاتبوون له 3 ئافره‌ت و پیاوێك گیانیان له‌ده‌ست دا، دوای مانه‌وه‌ی یه‌كێكیان به برینداری و گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه و ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری، به‌ڵام دوای نیوه‌ڕۆی دوێنێ پێنجشه‌م به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه ئه‌ویش گیانی له‌ده‌ست دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.