Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 12:12

سبه‌ی محه‌مه‌د شیاع سوودانی له‌گه‌ڵ یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كۆ ده‌بێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ڕایگه‌یاند كه‌ سبه‌ی شه‌موو محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق چاوی به‌ یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌كه‌وێت.

شه‌وی ڕابردوو هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌ یاریی كۆتایی جامی كه‌نداوی 25 له‌ شاری به‌سڕا، به‌ ئه‌نجامی 3-2 گۆڵ له‌ هه‌ڵبژارده‌ی عومانی برده‌وه‌ و بۆ چواره‌مجار له‌ مێژووی خۆیدا بووه‌ پاڵه‌وانی كه‌نداو.

نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڵاوی كرده‌وه‌: ئه‌مشه‌و هه‌ینی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌گه‌نه‌ به‌غدای پایته‌خت و له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه‌ به‌ ڕێوڕه‌سم و ئاهه‌نگه‌وه‌ پێشوازییان لێ ده‌كرێ.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ سبه‌ی شه‌موو محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ ڕێوڕه‌سمێكی فه‌رمی پێشوازی له‌ سه‌رجه‌م یاریزانان و ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌ران و ئه‌ندامانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌كات وه‌ك ڕێزێك له‌به‌رامبه‌ر بوون به‌ پاڵه‌وان و به‌ده‌ستهێنانی جامی كه‌نداوی 25 و هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی پێشكه‌ش به‌ عێراق و گه‌له‌كه‌یان كرد.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.