Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 14:54

له‌ كه‌ركووك دوو تیرۆریستی داعش كوژران و ژماره‌یه‌ك بۆمب و چه‌كیش ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ سنووری پارێزگای كه‌ركووك له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراقه‌وه‌ توانرا دوو تیرۆریستی داعش بێته‌ كوشتن و هه‌روه‌ها ده‌ستیش بگیرێ به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك بۆمپ و چه‌ك و كه‌لوپه‌لی چه‌كداره‌كان‌.

ده‌زگای دژه‌تیرۆری عێراق بڵاوی كرده‌وه‌: له‌ ئۆپه‌ڕاسیۆنێكی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و دژه‌تیرۆری عێراق له‌ ناوچه‌ی زه‌غیتوون له‌ زنجیره ‌چیاكانی حه‌مڕین له‌ سنووری شاری كه‌ركووك توانرا دوو تیرۆریستی داعش بێته‌ كوشتن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ توانراوه‌ ده‌ستیش بگیرێت به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك چه‌كی سووك و مامناوه‌ند و بۆمبی چێنراو و كه‌لوپه‌لی چه‌كداره‌كانی داعش.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ به‌ره‌به‌یانی دوێنێ پێنجشه‌م له‌سه‌ر ڕێگه‌ی حه‌واڵی – سلێمانی له‌ سنووری پارێزگای كه‌ركووك، هێرشكرایه‌ سه‌ر ده‌ورییه‌كی پۆلیس و له‌ ئه‌نجامیشدا ئه‌فسه‌رێك و شۆفێره‌كه‌ی سه‌ر به‌ پۆلیسی فریاكه‌وتن  كوژران.

دوای ڕووداوه‌كه‌ش، ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش به‌رپرسیاره‌تی هێرشه‌كه‌ و كوشتنی هه‌ردوو ئه‌ندامه‌كه‌ی پۆلیسی فریاكه‌وتنی كه‌ركووكی له‌ ئه‌ستۆ گرت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.