سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له سنووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، چوار شوانكار له‌لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه ڕفێنران.
میدیاكانی عێراق بڵاویان كرده‌وه: سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له گوندێكی سنووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، چه‌ند چه‌كدارێكی داعش ڕێ له چوار شوان ده‌گرن كه خه‌ریكی له‌وه‌ڕاندنی مێگه‌له مه‌ڕ و بزنه‌كانیان بوون و دواتریش هه‌رچوار شوانه‌كه و ته‌واوی مێگهلهكهش ده‌ڕفێنن.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش دا كه یه‌كێك له شوانكاره‌كان دوای ڕفاندنی، ده‌توانێ خۆی له‌ده‌ست چه‌كداره‌كان ڕزگار بكات و خۆی بگه‌یه‌نێته ده‌ست هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق.
جه‌ختیشیان كرده‌وه كه ئێستا هێزێكی زۆری ئه‌منی و سوپا گه‌یشتوونه‌ته گونده‌كه و به‌دوای چه‌كداره‌كان ده‌گه‌ڕێن بۆ ڕزگاركردنی شوانه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.