Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 12:24

پاسپۆرتی دیپلۆماسی ده‌درێته‌ سه‌رجه‌م یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق

کوردستان TV
100%

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق بڕیاری دا سه‌رجه‌م یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق پاسپۆرتی دیپلۆماسییان پێ ببه‌خشێت وه‌ك پاداشتێك له‌به‌رامبه‌ر بردنه‌وه‌ی جامی كه‌نداوی 25ی به‌سڕه‌.

شه‌وی ڕابردوو هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌ یاریی كۆتایی جامی كه‌نداوی 25 له‌ شاری به‌سڕه‌، به‌ ئه‌نجامی 3-2 گۆڵ له‌ هه‌ڵبژارده‌ی عومانی برده‌وه‌ و بۆ چواره‌مجار له‌ مێژووی خۆیدا بووه‌ پاڵه‌وانی كه‌نداو.

ئه‌حمه‌د سه‌حاف گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند: فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق بڕیاری دا پاسپۆرتی دیپلۆماسی بداته‌ سه‌رجه‌م یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق وه‌ك پاداشتێك له‌به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردوویان و به‌ده‌ستهێنانی جامی كه‌نداوی 25ی به‌سڕه‌.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.