Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:33

ئێران 2 هاووڵاتی دیكه‌ی كوردی له‌ سێداره‌دا

کوردستان TV
100%

سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی کامڵ دودکانلوو و سەید فەرهاد حوسێنی کە پێشتر بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە مادە هۆشبەرەکان و کوشتنی ئەنقەست ئەو سزایەیان بە سەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی سەڵماس سەر بە پارێزگای ئورمیە جێبەجێ کرا.


بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە 19ی1ی 2023 (، سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی کامڵ دودکانلوو و سەید فەرهاد حوسێنی خەڵکی سەڵماس لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کرا.

هەنگاو زانیویەتی کە کامڵ دودکانلوو خەڵکی قابان تەپە 8 ساڵ پێش بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە مادە هۆشبەرەکان دەستبەسەر و دواتر سزای سێدارەی بە سەردا سەپاوە.

هەروەها، سەید فەرهاد حوسێنی خەڵکی گوندی تەمراوای سەڵماس، سێ ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامییەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو.
 رێكخراوی هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لە سێدارە دانی ئەو دوو بەندکراوە لە میدیا حکوومەتییەکان و بەتایبەت میدیاکانی سەر بە دەزگای دادوەری بڵاو نەکراوەتەوە.
 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.