Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 16:47

نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات

کوردستان TV
100%


سەرۆکی هەرێمی کوردستان گه‌یشته‌ شاری به‌غدا. 
ئه‌مڕۆشه‌ممه‌21ى1ى2023، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌شداریكردن له‌ ڕێوڕه‌سمی شه‌هیدی میحراب گه‌یشته‌ به‌غدا. 
 پێشتر نووسینگەی سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق، عەممار حەکیم کە رێوڕەسمەکەی رێکخستووە، رایگەیاندبوو، بە بەشداریی و ئامادەبوونی هەر چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق، سەرۆکایەتیی کۆمار، ئەنجوومەنی وەزیران، ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی هەروەها سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی رێوڕەسمی ساڵیادی شه‌هیدبوونی محەمەد باقر حەکیم بەڕێوەدەچێت.

لە 29ی ئابی 2003 لە ئاکامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک مەزارگەی ئیمام عەلی نەجەف، سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق، محەمەد باقر حەکیم شه‌هیدبوو.

ساڵانە ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق لە یادی شه‌هیدبوونی محەمەد باقر حەکیم رێوڕەسمێک رێکدەخات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.