دوای وه‌ستانی خولی یانه‌كانی ئه‌لمانیا به هۆی ركابه‌رییه‌كان و مۆندیال و جه‌ژنه‌كانی سه‌ری سال جارێكی دیكه ركابه‌ریه‌كانی خوله‌كه به‌یاری لوتكه‌ی نێوان لایبزگ و بایرن میونشن ده‌ستی پیكردهوهو یاریه‌كه‌ش به‌یه‌كسان بوونی هه‌ردوو یانه به تۆمار كردنی گۆلێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی پێ هات .
یاریه‌كه له میانی گه‌ری شازده‌مینی خوله‌كه‌و له‌سه‌ر یاریگای رێد بۆل ئه‌رینا به‌رێوه چوو ، له گێمی یه‌كه‌م میوانه‌كان به گۆلێكی یاریزان ئیریك ماكسیم تشۆبۆ كه له خوله‌كی سیوحه‌وت تۆماری كرد پێشكه‌وتن .
له گێمی دووه‌میش خاوه‌ن مال له هه‌ولی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاری بوو له خوله‌كی په‌نجاو دوو مارسیل هالستێنبێرگ گۆلێكی تۆمار كرد‌و یاریه‌كه‌شی گه‌رانده‌وه خالی سه‌ره‌تاو دواتر گۆرانكاری دیكه روینه‌داو یاری به‌یه‌كسان بوون كۆتایی پێ هات و هه‌ریانه‌یه‌و به خالێكی یاریه‌كه رازی بوون .
بایرن میونشن به كۆكردنه‌وه‌ی سی و پێنج خال پارێزگاری له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی كرد‌و لایبزگ تووشی پێنجه‌م یه‌كسان بوون هات و به بیست و نۆ خال له پله‌ی سێیه‌م دێت .
دوای وه‌ستانی بۆ نزیكه‌ی دوو مانگ بۆندس لیگا به یه‌كسان بوونی لایبزگ و بایرن میونشن ده‌ستی پێكرده‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.