Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 14:23

ریاڵ و ئه‌تله‌تیكۆ یاری دێربی مه‌درید ئه‌نجام ده‌ده‌ن و بارسێلۆناش رووبه‌رووی سۆسیداد ده‌بێته‌وه‌

کوردستان TV
100%


دوای به‌ كۆتا هاتنی یاریه‌كانی قۆناغی شازده‌ی جامی شای ئیسپانیا ، یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا تیروپشكی قۆناغی هه‌شتی جامه‌كه‌ی راكێشاو یاری ئاگرینی ئه‌و قۆناغه‌ دێربی مه‌درید ده‌بێ له‌ نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ریاڵ  مه‌دردیو ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌سه‌ر یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئه‌نجام ده‌درێت .
 له‌یاریه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م قۆناغه‌دا یانه‌ی بارسیڵۆنا میوانداری یانه‌ی ریاڵ سۆسیداد ده‌كات و ئۆساسۆناو سێڤییاش روبه‌رووی یه‌كتری ده‌بنه‌وه‌و ڤالێنسیاش له‌سه‌ر یاریگای خۆی رووبه‌رووی یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بلباو ده‌بێته‌وه‌ . 
سه‌رجه‌م یاریه‌كانی ئه‌م قۆناغه‌ له‌ رۆژانی سێشه‌ممه‌و چوارچه‌ممه‌و پێنج شه‌ممه‌ی داهاتوو به‌ یه‌ك یاری ئه‌نجام ده‌درێت و براوه‌یان ده‌گاته‌ قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێرینی جامی شای ئیسپانیا .

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.