Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 22:22

له‌ پاڵه‌وانێتی ئوسترالیا فلیكس ئۆگێر سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر فرانسیسكۆ سیرۆندۆلۆدا تۆمار كرد

کوردستان TV
100%


له‌ جیهانی تۆپی زه‌ردو له‌ میانی پاله‌وانێتی ئوسترالیای كراوه‌ كه‌ دوایین پاله‌وانێتی ئه‌م وه‌رزه‌ی گراند سلامه‌و كۆی خه‌لاته‌كانیشی بری حه‌فتاو شه‌ش ملیۆن و پێنجسه‌ت هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكیه‌ ، یاریزانی كه‌نه‌دی فلیكس ئۆگێری خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی داهاتووی خوله‌كه‌‌ دوای ئه‌وه‌ی له‌ قۆناغی سێیه‌مدا سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر تێنسزانی ئه‌رجه‌نتینی فرانسیسكۆ سیرۆندۆلۆدا تۆمار كرد.
یاریزانه‌ كه‌نه‌دیه‌كه‌ توانی یاریه‌كه‌ به‌سوودی خۆی ته‌واو بكات و به‌ دوو گێمی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتن تۆمار بكات ، كامیرۆن نوری به‌ریتانیش له‌ یاریه‌كی دیكه‌دا به سێ گێم به‌رامبه‌ر به‌‌ دوو گێم به‌ یاریزان جیری لیتشكا دۆراو به‌مه‌ش مالئاوایی له‌ پاله‌وانێتیه‌كه‌ كرد،كارین خاشانۆڤی روسیش پلیتێكی قۆناغی داهاتووی به‌ده‌ستهێنا دوای ئه‌وه‌ی به‌ سێ گێم به‌رامبه‌ر به‌ گێمێك له‌ یاریزانی ئه‌مه‌ریكی فرانسیس تیاڤی برده‌وه‌ .
   

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.