Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 14:20

ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید گواستنه‌وه‌ی یاریزانێكی بۆ ڕیزه‌كانی راگه‌یاند

کوردستان TV
100%


یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به‌ فه‌رمی گواستنه‌وه‌ی یاریزانی هۆله‌ندی و یانه‌ی بارسێلۆنای مه‌مفیس دیپایی بۆ ریزه‌كانی خۆی راگه‌یاند.
 یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید سه‌ركه‌وتوو بو له‌ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م هێرشبه‌ره‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا  له‌ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی یاریزانه‌كه‌ له‌ ریزی رۆخی بلانكۆس ئه‌وا یانه‌كه‌ بۆ دوو وه‌رزی دیكه‌ یاریزانه‌كه‌ لای خۆی ده‌هێڵێته‌وه‌.
یاریزانه‌كه‌ش به‌ سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كان رازی بووه‌و دوێنێش دیبای گرێبه‌سته‌كه‌ی واژوو كردو دوای ئه‌ویش به‌شداری له‌یه‌كه‌م مه‌شقی یانه‌كه‌‌ی كرد له‌ ژێرسه‌رپه‌رشتی دیگۆ سیمیۆنی راهێنه‌ر . 
مه‌مفیس دیبای هه‌شتاو شه‌ش یاری نێوده‌وله‌تی له‌ گه‌ل هه‌لبژارده‌ی هۆله‌ندا ئه‌نجام داوه‌و چلو سێ گۆلی بۆ ئاشه‌ هه‌واییه‌كان تۆمار كردوه‌ و له‌ ژیانی وه‌رزشی خۆشی یاری بۆ هه‌ر یه‌ك له‌ یانه‌كانی مانچێسته‌ر یونایتد و لیۆن و بارسێلۆنا ئه‌نجام داوه‌.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.