دوای ساڵانێكی زۆر له بێده‌نگی و جێهێشتنی شه‌كره شار، هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ (نه‌بی كاوانی) به به‌رهه‌مێكی نوێ ده‌گه‌ڕێته‌وه باوه‌شی هونه‌ره‌كه‌ی.
گۆرانیه تازه‌كه‌ی (نه‌بی كاوانی) ناوی ناوه (چیمان به‌سه‌رهات)، كه له تێكستی (هه‌یسه‌م جه‌لیل) و كامێرا جوانه‌كه‌ی (هه‌ژار مه‌رزانی)ـیه و له ستۆدیۆی تاڤان و به سپۆنسه‌ری شاورمه‌ی دیمه‌شق و كاوان شێخ ڕه‌سوڵ هاتووه‌ته به‌رهه‌م و دابه‌شكردنی موزیكیش كارزان قه‌ره‌داغی بۆی جێبه‌جێ كردووه و له ئاوازی (نه‌بی كاوانی)ـه.
كاوانی ده‌نگێكی زۆڵاڵی شه‌قڵاوه‌ی شیرینه و به‌رهه‌مه‌كانی له ڕابردوودا خۆیان له دڵی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی دا كردووه‌ته‌وه و وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی دیاری ناوچه‌كه‌ی ناسراوه و تا ئێستاش زۆرترین كاری هونه‌ری پێشكه‌شی شه‌قڵاوه و خه‌ڵكه هونهردۆستهكهی كردووه، بڕیاریشی داوه دوای ئه‌و گۆرانیه چه‌ند به‌رهه‌مێكی نوێی له ساڵی 2023 بڵاوبكاته‌وه و جارێكی تر ده‌ست له ملی هونه‌ری گۆرانی بكاته‌وه.
ئا-كامران
دوای دابڕانێكی زۆر( نه‌بی كاوانی) به به‌رهه‌مێكی نوێ به‌هه‌وادارانی شاد ده‌بێته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.