Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 16:30

تۆمەتبارێك بەبڕێك مادەی هۆشبەرەوە دەستگیركرا

کوردستان TV
100%

مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی سەید سادق بەكارهێنەرێكی مادەی هۆشبەریان دەستگیركرد و دەستیشگیرا بەسەر بڕێك لەو مادەیە .
ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌21ى1ى2023، له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌: دوای ئەوەی بەشی پۆلیسی سەید سادق زانیاری لەسەر تۆمەتبارێك كۆكردەوە كە بەكارهێنەری مادەی هۆشبەرە، بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكردوو سەرنجام توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت، لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەر .
پۆلیس راشیگه‌یاندووه‌، لەئێستادا تۆمەتبار ( م، ع ، ف ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 15 نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكان ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.