پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، هەڵبژاردەی عێراق بەبۆنەی بەدەستهێنانی جامی کەنداوی عەرەبی ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو 23ـی 01ـی 2023 دێنە هەولێر.
ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لەبارەى بەدەستهێنانى پاڵەوانییەتى جامى کەنداوى عەرەبى لەلایەن هەڵبژاردەى عێراق، پیرۆزبایى لە هەڵبژاردەى عێراق و جەماوەر و گەلانى عێراق کرد.
پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەش دا کە "بهم بۆنهیهوه کاتژمێر 02:30ـی پاش نیوهڕۆی ڕۆژى دووشەممە 23ـی 01ـی 2023، لە یاریگەى نێودەوڵەتى فهڕهنسۆ هەریرى بە ئاهەنگێک پێشوازى لە یاریزانانى هەڵبژاردەی عێراق دەکرێت".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.