Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 16:28

نێچیرڤان بارزانی و محەمەد شیاع سوودانی کۆبوونەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە 21ـی 01ـی 2023 بە سەردانێک گەیشتە بەغدا و لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەوە.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شياع سوودانى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق كۆبووه‌وه‌.

ڕاشیگەیاند: له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق و بره‌ودان به‌ هه‌ماهه‌نگى و هاريكاريى نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كورستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق، گفتوگۆيان كرد.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش داوە کە له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌روه‌ها باس له‌ كارى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوولا كرا، به‌تايبه‌تيش له‌ بوارى ياساكانى نه‌وت و گاز، بودجه‌ى عێراق و هه‌وڵه‌كانى پاراستنى سنوور.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.