Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 21:32

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کۆبووەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کۆبووەوە و سوپاسى ڕۆڵى ئه‌رێنيى نێچيرڤان بارزانى و هه‌وڵه‌كانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان كرد.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 21ـی 01ـی 2023 نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میانی سەردانەکەی بۆ بەغدا نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئالينا ڕۆمانۆوسكى، باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له‌ عێراق كۆبووه‌وه‌.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی خستووەتەڕوو، ڕایگەیاند: له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دوايين پێشهاته‌كانى گفتوگۆى حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانى نێوانيان، تاوتوێ كران. له‌مباره‌يه‌وه‌ هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ گرنگيى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌ و هاوڕابوون كه‌ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ده‌بێته‌ مايه‌ى سه‌قامگيريى عێراق و ناوچه‌كه‌ش.

ڕاشیگەیاند: لاى خۆيه‌وه‌ خاتوو ڕۆمانۆوسكى، پشتگيريى ئه‌مه‌ريكاى بۆ گفتوگۆ و هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا ده‌ربڕى و سوپاسى ڕۆڵى ئه‌رێنيى نێچيرڤان بارزانى و هه‌وڵه‌كانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان كرد.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش داوە کە "دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و گرنگيى يه‌كڕيزيى لايه‌نه‌ كوردستانييه‌كان، ڕێكخستنه‌وه‌ و چاكسازييه‌كانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌، بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا و فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش، هه‌روه‌ها چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه‌ بوو."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.