Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 16:19

پۆندێک بە گوژمەی 640 ملیۆن دینار لە بەرزاییەکانی تارین دروست دەکرێت

کوردستان TV
100%

بە گوژمەى 640 ملیۆن دینار بەردى بناغەى پڕۆژەى دروستکردنی پۆند لە بەرزاییەکانی تارین دانرا.

ئەمڕۆ شەممە 21ـی 01ـی 2023 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر بەگوژمەى 640 ملیۆن دینار لەسەر بوودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر، بەردى بناغەى پڕۆژەی دروستکردنی پۆند لە بەرزاییەکانی تارین لە ناحییەی کەسنەزان دانرا، لەمبارەیەوە ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: پڕۆژەکە بەشێوەى بەڵێندەرایەتى جێبەجێ دەکرێت و ماوەى تەواوکردنى پڕۆژەکەش 360 ڕۆژە.

هاوکات ئومێد خۆشناو ئاماژەی بەوە دا کە "ئەم پڕۆژەیە جگە لەوەى کە بەنداوێکى بچووکە و ئاوى باران و لافاو کۆ دەکاتەوە، بۆ وەرزى گەرما سوودی زۆرى بۆ کشتوکاڵ و ئاژەڵدارى ناوچەکە و زیادکردنى ئاوى ژێر زەوى دەبێت، لە هەمانکاتیشدا دەبێتە شوێنێکى گەشتیاری، ئومێد دەکەین پڕۆژەکە لە ماوەى دیاریکراوى خۆیدا بە کۆتا بێت".

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر باسی لەوەش کردووە کە "لە ناوچە جیاجیاکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر، چەندین پۆند بڕیارى دروستکردنیان دراوە بەتایبەت لە سنوورى گوندەکان، ئێستاش زۆربەى ئەو پڕۆژانە بودجەیان بۆ تەرخان کراوە و کەوتوونەتە بوارى جێبەجێکردنەوە و هەندێکیشیان لە قۆناغى تەندەر و گرێبەستدان."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.