دەرهێنەرێکی کورد بەڵگەفیلمێک لەسەر فۆتۆگرافەرێکی عێراقی ئامادە کردووە و باس لە بەرهەمەکانی دەکرێت، کە وێنەی زۆری لە باشووری کوردستان گرتووە، بە تایبەتیش سەرکردەکانی کورد، لەوانە مەلا مستەفا بارزانی، سەرۆک بارزانی و ئیدریس بارزانی، لە دەستپێکی فێستیڤاڵی بەڵگەفیلمی دوکڤێلا پەخش دەکرێت.
بەڵگەفیلمەکە بەناوی "جوانیی شاراوەی عێراق"ـە، تێیدا باس لە لەتیف ئەلعانی فۆتۆگرافەری عێراقی و بەرهەمەکانی دەکات کە وێنەی زۆری لە باشووری کوردستان گرتووە، بە تایبەتیش سەرکردەکانی کورد، لەوانە مەلا مستەفا بارزانی، سەرۆک بارزانی و ئیدریس بارزانی.
فێستیڤاڵی بەڵگەفیلمی دوکڤێلا بە گرنگترین فێستیڤاڵی بەڵگەفیلم لە بەلجیکا دەناسرێت و لە شاری لۆڤین لە 22-30ـی ئازاری 2023 بەڕێوە دەچێت و یەکێک لەو فێستیڤاڵانەیە کە براوەی فیلمی لیژنەی دادوەری، دەچێتە لیستی درێژی بەربژێرکراون بۆ خەڵاتی ئۆسکار.
"باوکی هونەری فۆتۆگرافی عێراقی" نازناوێکە خەڵک بە لەتیف ئەلعانیان داوە کە بە کامێراکەی ژیانی رۆژانەی لە عێراق و باشووری کوردستان تۆمارکردووە. فیلمەکە لە 2020 لە بەغداد و چەند ناوچەیەکی باشووری کوردستان وێنەگیراوە و ساڵێک دوای وێنەگرتنی، ئەو فۆتۆگرافەرە کۆچی دوایی کردووە و بە گشتی بەرهەمهێنانی پێنج ساڵی خایاندووە.
لەتیف ئەلعانی، لە 18 تشرینی دووەمی 2021 لە تەمەنی 89 ساڵیدا، بەهۆی نەخۆشییەوە لە بەغداد کۆچی دواییکرد.
لەم بەرهەمەدا تیشک خراوەتە سەر ژیانی ئەو هونەرمەندە و وێستگە گرنگەکانی ژیانی و لە بەشێکیدا باس لە پەیوەندی لەگەڵ کورد و تێڕوانینی بۆ کوردستان کراوە.
بە فیلمی دەرهێنەرێکی کورد گرنگترین فێستیڤاڵی بەڵگەفیلمی بەلجیکا دەستپێدەکات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.