Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 16:29

ڕێکارێک بۆ ڕێگریکردن لە دەستکاریکردنی نرخی دۆلار دەگیرێتەبەر

کوردستان TV
100%

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەمڕۆ شەممە 21ـی 01ـی 2023 ڕایگەیاند، هەوڵ دەدەن بۆ بەدیهێنانی ئاسایشی ئابووری ئەو سەرپێچیکارانە دەستگیر بکەن کە یاری بە نرخی دۆلار دەکەن.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند: هەوڵدەدەین بۆ بەدیهێنانی ئاسایشی ئابووری، ڕۆژانە بەدواداچوون بۆ سەرپێچیکارانی یاسا لە ئاڵوگۆڕی دۆلاردا بکەین.

ڕاشیگەیاند: هەروەها هەوڵ دەدرێت پلانی گونجاو دابڕێژرێت بۆ ڕێگریکردن لەو کەسانەی دەستکاری نرخی دۆلار دەکەن، تاوەکوو بەپێی یاسا لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێت.

لە ڕاگەیەنراوەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە دەزگا ئەمنییەکان ئۆپەراسیۆنێکیان لە بەغدای پایتەخت و پارێزگاکانی دیکە ئەنجامدا بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی لە دەرەوەی ڕێنماییەکان دەستکاری نرخی دۆلار دەکەن.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق جەختی کردەوە کە ئەو ئۆپەراسیۆنە ئەو کۆمپانیا و نووسینگانەی ئاڵوگۆڕی دراو ناگرێتەوە کە بەپێی ڕێنماییەکان مامەڵە دەکەن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.