Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:43

له‌ ساڵی رابردوودا ئێران 52 هاووڵاتی كوردی له‌ سێداره‌داوه‌

کوردستان TV
100%


بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندەی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ لە ماوەی ساڵی2022ی زایینیدا لانی کەم 52 هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی حکوومەت لە شارەکانی کوردستان و شارەکانی دیکەی ئێران لە سێدارە دراون کە تاوةکو ئێستا ناسنامەی 51 کەسیان بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە. ئەو ئامارە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو 4 حاڵەت واتە8٪ زیادی کردووە.


شایانی باسە کە لە ماوەی ساڵی 2022دا بەندکراوێکی سیاسیی کورد بە ناوی فیرووز مووسالوو و خەڵکی کۆتۆل سەر بە شاری خۆی، سەرەڕای ئەوەی کە لە سەرجەم پێوەرەکانی دادگاییکردنی دادپەروەرانە و لانی کە بەپێی پێوەری یاسا ناوخۆیییەکانی کۆماری ئیسلامی بێبەری بوو، لە سێدارە درا. 
هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، بەپێی ئەم بەڵگەنامانەی کە لە بەردەستدایە، ناوەندە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران نەیانهێشتووە دۆسیەکەی بنێردرێت بۆ دادگای باڵای کۆماری ئیسلامی و لە کۆتاییدا لە سێدارەیان داوە.

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ راشیگه‌یاندووه‌، هەروەها لەو ساڵەدا دوو ئافره‌ت  بە ناوەکانی فەرانەک بەهەشتی و سوهەیلا عابیدی کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەکانی حکوومەت لە شارەکانی سنە و ئورمیە سزاکەیان جێبەجێ کران و لەسێدارەدران.

جیاکردنەوە بە پێی تۆمەتەکان؛
سیاسی: 1 حاڵەت، 2 ٪ ی کۆی حاڵەتەکان
کوشتنی بەئەنقەست: 34 حاڵەت، 56٪ی کۆی حاڵەتەکان
تاوانەکانی ماددە هۆشبەرەکان: 15 حاڵەت، 29 ٪ ی کۆی حاڵەتەکان
دزیی چەکدارانە: 2 حاڵەت، 4٪ ی کۆی حاڵەتەکان


بەپێی بەڵگە کۆکراوەکانی تیمی یاساییی هەنگاو، زۆرترین ژمارەی لە سێدارە دراوان لە بەندیخانەکانی ئورمیە و خوڕەم‌ئاوا بووە کە هەر کامیان 9 حاڵەت تۆمار کراوە.


 له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، هەروەها لە بەندیخانەی ناوەندیی حکوومەت لە ئیلام و کەرەج هەر کامیان 8 حاڵەت، کرماشان 6 حاڵەت، ئەراک 5 حاڵەت، سنە 4 حاڵەت و بەندیخانەکانی حکوومەت لە ئەلیگوودەرز، میاندواو و یەزد هەر کامیان یەک حاڵەتی لەسێدارەدان تۆمارکراوە.

 له‌كۆتاییدا رێكخراوی هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، دەزگای دادوەری و ناوەندە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک هەمیشە لە پەردەپۆشکردن و شاردنەوەی ئامارە ڕاستەقینەکانی لە سێدارە دراوان، لە کۆی ئاماری 52 کەسی لە سێدارە دراو تەنیا 5 حاڵەتیان بە فەرمی ڕاگەیاندووە.
 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.