لەدوو چالاکی جیادا مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی زەڕایەنی سەر بەبەشی پۆلیسی شارەزوور دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرا کە هەڕەشەى بڵاوکردنەوەى وێنەیان لە دوو ئافرهت کردبوو.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی ئافرهتێك لەبنکەی پۆلیسی زەڕایەن سکاڵای یاسایی تۆمارکرد کە موبایلەکەی لێ وونبووەو دەست کەسێک کەوتووە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە تایبەتییەکانی لێدەکات، ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی زەڕایەنەوە دەستگیربکرێت.
پۆلیس ئاماژهی بهوهشكردووه، لەلایەکی ترەوەو دوای ئەوەی ئافرهتێك سکاڵای یاسایی تۆمارکرد کە موبایلەکەی ھاک کراوەو کەسێک ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە تایبەتییەکانی لێدەکات، ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی زەڕایەنەوە دەستگیربکرێت.
له بهشێكی دیكهی راگهیاندراوهكهی پۆلیسى سلێمانى هاتووه، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستیشگیراوە بەسەر موبایلەکانداو لەئێستادا ھەردوو تۆمەتبار (ک، ح، ع) و (ب، ل، ح) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 2ی خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
دوو كهس بهتۆمهتی بڵاوكردنهوهی وێنهی 2 ئافرهت دهستگیركران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.